مستەفا کازمی: ژمارەیەک تۆمەتباری هێرشەکەی سەر بارەگای پارتی دەستگیر کراون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مستەفا کازمی: ژمارەیەک تۆمەتباری هێرشەکەی سەر بارەگای پارتی دەستگیر کراون

"ئەوانی دیکەش دەستگیر دەکەین"

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە هێرشکردنە سەر بارەگای لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا توویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە ژمارەیەک تۆمەتباری هێرشەکە دەستگیر کراون.

کازمی نووسیویەتی"گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە، یان بەدوژمنكردنی براكان بۆ مه‌رامی سیاسی، ئەو قۆناغەمان به‌یه‌كه‌وه‌ تێپەڕاندووه‌".

راشیگەیاندووە "تاوانه‌كه‌ی به‌له‌د ره‌تكراوه‌یه‌ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر عێراقییه‌كان و به‌ ناوی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه‌‌، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریشمان ده‌ستگیركردووه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌ستگیر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ین".

به‌ره‌به‌یانی دوێنێ شه‌ممه‌ 17-10-2020، لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر باره‌گای لقی پێنجی پارتی له‌ به‌غدا و بارەگاکە و ئاڵای کوردستانیان سووتاند.