كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یۆنامی: لە سووتاندنی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی نیگەرانین

لە توویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق- یۆنامی نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر سووتاندنی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەردەبڕێ.

یونامی لە توویتەکەیدا ڕایگەیاندووە "نیگەرانی خۆمان سەبارەت بە سووتاندنی ئاڵای کوردستانی عێراق و هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەردەبڕین".

راشیگەیاندووە "کاری توندوتیژی و تۆقاندن ( کە هەرگیز چارەسەری ناکۆکی نین) پێویستە ئیدانە بکرێن، لە راستیدا، عێراق پێویستی بە یەکڕیزی و سەقامگیری و گفتوگۆ هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە و گرفتە زۆرەکانی".