سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان‌ قابیلی قبوڵ نییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان‌ قابیلی قبوڵ نییە

لە راگەیەندراوێکدا سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق په‌لاماردانی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا ئیدانه‌ دەکات.

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایگەیاندووە کە سووتاندنی باره‌گا و شوێنه‌ گشتییه‌كان ناچێته‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی وڵات، به‌ڵكو ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکە هاتووە "بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان، که‌ خاوەن رەمزیه‌ت و پێگەی مێژووییه‌، قابیلی قبوڵ نییە".

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق دەکات، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا ده‌ست پێ بكرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من سزا بدرێن، له‌هه‌مان كاتیشدا داوا له ‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن.