لیژنەیەکی تایبەتمەند لە چەند فەرمانگەیەکی دەڤەری ڕاپەڕین لە کارگەیەکدا دەستی گرت بەسەر دە تۆن ماددەی پاککەرەوەی ماوەبەسەرچوو و خاوەنەکەشی سزا درا.
حوسێن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی بەرگریی شارستانی و قایمقامیەتی قەزای ڕانیە و تەندروستیی ڕاپەڕین، لە کارگەیەکی شامپۆ لە ڕانیە پشکنینی وردیان ئەنجامدا و دەستگیرا بەسەر بڕی دە تەن لە کەرەستەی سەرەتایی ماوەبەسەرچوو کە پێش تێکەڵکردن و درووستکردنی گیراوەی کەرەستەی خاوێنکردنەوە لە شامپۆ و جۆرەکانی کە ئەم کەرەستە سەرەتاییانە دوای تێکەڵکردیان لەگەڵ ئاو و ماددەی دیکە، چەندین تۆنی لێ بەرهەم دەهێنرێت و دەخرێتە بازاڕەکانەوە".
گوتیشی: "لیژنەکە بڕیاری دا بە سزادانی ئەو شوێنە بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و ئەو کەلوپەلانە دوای دەستبەسەرداگرتنیان بە هاوکاری کۆمپانیایەک لەناوبران".