بە وێنە.. 26ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند ڕەسول گەردی بەڕێوەچوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە وێنە.. 26ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند ڕەسول گەردی بەڕێوەچوو

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2020/10/17، 26ەمین ساڵیادی كۆچی دوایی ڕەسول بێزار گه‌ردی، له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ رێوڕەسمێکدا کە پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی هه‌ولێر تێیدا به‌شداربوون هه‌ڵمه‌تێكی دارچاندن له‌ نزیك پاركی مناره‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و چەند بەرهەمێکی گۆرانیش پێشکەش کران.

ره‌سول ئیبراهیم سوڵتان، ناسراو به‌ ره‌سول گه‌ردی، له‌ ساڵی 1922 له‌ هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌، شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ گوتنی حه‌یران و به‌سته‌دا هه‌بووه‌، به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ڕه‌سه‌ن و به‌ ئه‌زموونه‌كانی هه‌ولێر داده‌نرێت، له‌ ڕۆژی 1994/10/17 له‌ گه‌ڕه‌كی ئیسكانی هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.