خەمیس خەنجەر پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خەمیس خەنجەر پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا بڵاو کردەوە

 

سەرۆكی كوتلەی مەشروعی عەرەبی پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بڵاوکردەوە.

خەمیس خەنجەر، سەرۆكی كوتلەی مەشروعی عەرەبی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووە و تێیدا رایگەیاندووە: "پەلاماردانی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا نامەیەکی خراپە بۆ ناوە و دەرەوە".

هەروەها دەشڵێت: "ناکرێ ئەم رێبازە گێرەشوێنییە تێکدەرە بەردەوام بێت بۆ رووخاندنی پایەکانی دەوڵەت".

ئاماژەشی بەوەداوە، "کوردستانیش خەڵک و هاونیشتمانیی ئێمەن، راشمانگەیاندووە کە پێکەوە دەبین دژی نەیاران و دژبەران بە داهاتووی عێراق".