لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەرمی 8 كەس دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەرمی 8 كەس دۆزرایەوە

 

ئەمڕۆ لە ناوچەیەكی سەربە قەزای بەلەد لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەرمی 8 كەس دۆرزایەوە.

جەمال عوكاب، گوتەبێژی پارێزگای سەڵاحەدین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند:" ئەمڕۆ شەممە 17/10/2020، لە ناوچەی فەرحانییەی سنووری قەزای بەلەد 8 تەرم دۆزرانەوە."

گوتیشی: "ئەم هاووڵاتییانە پێش ماوەیەك لەلایەن گرووپێكی چەكدارەوە رفێندرابوون و ئەمڕۆ  تەرمەكانیان دۆزرایەوە."

گوتەبێژی پارێزگای سەڵاحەددین، ئاماژەی بەوەش كرد، كە دیار نییە داعش ئەو كردەوە تیرۆریستییەی ئەنجام داوە یان گرووپی دیكە."