دادگایەکی ئەمریکی دایکێک بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دادگایەکی ئەمریکی دایکێک بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دەدات

 دوو منداڵی تازه‌ له‌دایكبووی خۆی فڕێ داوە

ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵی ئەمریکی دوای ئەوە دوو منداڵی لە ماوەی دوو ساڵدا لەدایک بوون، هەردووکیانی خستووەتە ناو نایلۆن و فڕێی داونەتە‌ ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵەوە و دادگاش بۆ ئەو تاوانە سزای قورسی داوە.

 رۆژنامه‌ی (ئیندپندنت) یبەریتانی بڵاوی كردووەته‌وه‌، ئه‌لیسا دایفوت، كه‌ دایكی دوو منداڵه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتن و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵان تاوانبار كراوه‌.

ئه‌و دایكه‌، كه‌ له‌ ویلایه‌تی كارۆلینای باشووری ئەمریکا ده‌ژیت، بەهۆی فڕێدانی دوو منداڵەکەی بە 20 ساڵ زیندان، هەروەها لە بەرانبەر‌ كوشتن دوو منداڵی تازه‌ له‌دایكبووی بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم دراوه‌ و لێخۆشبوونیش نایگرێته‌وه‌.

لێژنه‌ی دادوه‌ری ده‌ڵێت دایكه‌كه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2017 ـ 2018 دووگیان بووە و دووگیانییه‌كه‌ی له‌ هه‌موان و ته‌نانه‌ت هاوڕێ و دایكیشی ‌شادووەتەته‌وه‌ و كاتێكیش منداڵه‌کەی له‌دایك بووە خستوویەتە‌ ناو لایلۆن و فڕێی دداوەتە‌ ناو تەنەکەی خۆڵ و خاشاكه‌وه‌.

ئافرەتەکە، لە دیداره‌كانی پێشووی له‌گه‌ڵ پۆلیس گوتبووی له‌ نۆڤه‌مبه‌ری 2017 دا، كه‌ منداڵه‌كه‌ی لەدایک بووه‌، چەندین شتی جیاوازی و لەبارەی ئەوە ڕووداوە بۆ پۆلیس و دادگا گوتووە،

به‌ڵام پزیشكی دادوه‌ری قسه‌كانی دایكه‌كه‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ و ده‌ڵێت منداڵه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی بڕینی ئۆكسجین له‌سه‌ری له‌ناو لایلۆنی خاشاكه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست داوە.

تاوانەکە دوای چه‌ند رۆژێك له‌ منداڵبوونەکەی ساڵی 2018، ئاشكرا بووە كه‌ ئافره‌تێكه‌ به‌هۆی ئازاری منداڵبوونه‌وه‌ ده‌چێته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ و پزیشكه‌كان ده‌بینن و لاشەی منداڵه‌كه‌ی ئەو ئافرەته‌ لە شوێن خۆی نه‌ماوه‌.

كاتێك پزیشكه‌كان له‌ هۆی نەمانی هاوەڵی منداڵە تازە لەدایکبووەکەی ده‌پرسن ئافره‌ته‌كه‌ وه‌ڵامیان ناداته‌وه‌ و بێده‌نگ ده‌بێت. ئه‌وانیش گومانی لێ ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

پۆلیس، كه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئافرەتەکە ده‌كات، ئافره‌ته‌كه‌ دان به‌ تاوانەکانیدا ده‌نێت و دەڵێت كوڕه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ ناو نایلۆنی خاشاكه‌وه‌ و سەرەکەی داخستووە و فڕێی داوه‌. ئه‌وه‌شی گوتبوو، كه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان ره‌فتاری له‌گه‌ڵ كچه‌ تازە لەدایکبووەکەشی كردووه‌.