پەرلەمانتارێکی سوننە: ئەوەی لە بەغدا ڕووی دا ئیرهابی سیاسی و فکرییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێکی سوننە: ئەوەی لە بەغدا ڕووی دا ئیرهابی سیاسی و فکرییە

پەرلەمانتارێکی دیاری سوننە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، ئاماژەی بەوە کردووە ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدا ڕووی دا، ئیرهابی سیاسی و فکرییە.

لەمبارەوە فەیسەڵ عیساوی، پەرلەمانتاری سوننە و ئەندامی لینژەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەوەی كە ئەمڕۆ لە بەغدا ڕووی دا، (ئیرهابی فكرییە) و تیرۆرە بەرامبەر ئازادی رادەربڕین، هەر رەخنە و گللەیەكیش هەبێت نابێت بگاتە ئاستی ئەوەی بارەگای حزبی بسووتێنرێت، هەروەها ئاڵای هەرێمی كوردستان بسووتێنرێرێت".

گوتیشی: "پێویستە لەسەر حكوومەتی عێراق كار بكات بۆ ئەوەی كەشێكی ئارام لە عێراق دروست ببێت و كۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەكان بهێنرێت، بەتایبەت لە بەغدا و ئەو كردەوانەش كە ڕوو دەدەن حكوومەت لێیان بەرپرسیارە، بۆیە دووپاتی دەكەمەوە سووتاندنی بارەگا و ئاڵا ئیرهابی سیاسی و فكرییە ئەمەیان ڕوونە".

ئەمڕۆ شەممە 17/10/2020، لایەنگرانی حەشدی شەعبی هەڵیانكوتایە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و سووتاندیان، هەروەها ئاڵای كوردستانی ناو بارەگەكەیان سووتاند و ئەم کردەوەیە لە هەرێمی کوردستان کاردانەوەی توندی لێ کەوتەوە و بە توندی ئەو کارە نەشیاوە ئیدانە کرا.