پەرلەمانتارێكی پێشووی پارتی: دەركەوت سەرتاپای یەكێتی شانازی بە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێكی پێشووی پارتی: دەركەوت سەرتاپای یەكێتی شانازی بە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە دەكەن

 

ئەندامێكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند كە بەیاننامەكانی مەكتەبی سیاسی و تیمی وەزاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەیان دەرخست كە هەموو حزبەكە شانازی بە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە دەكەن.

نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، دوێنێ هەینی لە سێیەمین ساڵیادی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەردا، مه‌کته‌بی سیاسی و تیمی وه‌زاریی یەكێتی راگەیاندراویان بڵاو كردەوە كە تێیدا ده‌رده‌که‌وێت، سه‌رتاپای ئه‌م پارته‌ سیاسییه‌ شانازی به‌ گه‌وره‌ خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبه‌رەوە ده‌که‌ن که تێیدا نیوه‌ی خاکی کوردستان هه‌رزانفرۆش کرا و خه‌ڵکه‌که‌ی درانه‌ ده‌ست حه‌سه‌ن پلایس.

ڕوونیشی كردەوە، ”رادەستکردنی خاکی نیشتمان کردەوەیەک نییە کە جێگەی شانازیکردن بێت، بەڵام ھەردوو ڕاگەیاندراوی مەکتەبی سیاسی و تیمی وەزاریی یەکێتی بۆ من وەک تاکێکی ئەو ھەرێمە کە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر زۆر ئازاری داوم، جێگەی داخە و خەمی ئایندەی ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێمیشمە، نەوەک بیانەوێت بە دەردی کەرکوکی ببەن“.