تیمی بانگەشەی ترەمپ خۆی بۆ شکست ئامادە دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تیمی بانگەشەی ترەمپ خۆی بۆ شکست ئامادە دەکات

تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا خۆیان بۆ شکستی کاندیدەکەیان، ئامادە دەکەن.

بەپێی راپۆرتێک، کە ماڵپەڕی (Axios)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، سێ گەورە یاریدەدەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا (2017- ..)، گفتوگۆیان لەگەڵ بیل ستێیبینی سەرۆکی تیمی بانگەشەی ترەمپ، کردووە.

هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو سێ راوێژکارەی دۆناڵد ترەمپ ئاماژەیان بە پێشبینیی خۆیان بۆ شکستهێنانی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکە و سەرکەوتنی جۆ بایدن، کردووە.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەندامانی تیمی بانگەشەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ هۆکاری شکستە چاوەڕوانکراوەکەی کاندیدەکەیان دەخەنە ئەستۆی یەکتر.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 3-11-2020 بەڕێوە بچێت و تێیدا دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان، رکابەریی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان دەکات و هەوڵی بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا بۆ خولێکی دیکە، کە چوار ساڵە، دەدات.