”بەیاننامەکانی یەکێتی جەخت كردنەبوو لەوەی لاهوور جەنگی و تاقمەكەی خیانەتیان ئەنجام داوە“
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

”بەیاننامەکانی یەکێتی جەخت كردنەبوو لەوەی لاهوور جەنگی و تاقمەكەی خیانەتیان ئەنجام داوە“

 

چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، بەیاننامەکانی دوێنێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ھێندەی دیکە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧یان بەسەر خۆیان و تاقمە خۆفرۆشەكەی لاهوور جەنگیدا ساغ كردەوە.

ناسیح غەفوور، چاودێری سیاسی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەو بەیاننامانەی رۆژی هەینی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠ بەبۆنەی سێ ساڵەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە لایەن مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەكەی و تیمەکەی یەکێتی لە حکوومەت و وەزیری رۆشنبیری بڵاو كرایەوە، ھێندەی دیکە ١٦ی ئۆکتۆبەریان بەسەر خۆیان ساغ كردەوە و جەخت كردنەوەبوو لەوەی لاهوور جەنگی و تاقمەكەی خیانەتەكەیان ئەنجام داوە.

جەختیشی كردەوە كە بەڵگەی ١٦ی ئۆکتۆبەر زۆرن، ھەر لە بەیاننامەکەی کۆسرەت رەسووڵ و مەلا بەختیار و نیشاندانی ئیمزای ٣٨ ئەندامی سەرکردایەتیی یەكێتی بۆ ئەنجامدانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەسن ئەگەر بەڵگەیان دەوێت؟

لە بارەی جیاوازیی نێوان ١٦ی ئۆکتۆبەر و ٣١ی ئاب، ئەو چاودێرە سیاسییە پێی وایە، ئەم دوو بابەتە لێک جیاوازن، ”٣١ ئاب بووە ھۆی پاراستنی ھەرێمی کوردستان و دەست پێكردنی پرۆسەیەكی گەورەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان، بەڵام ١٦ی ئۆکتۆبەر بووە ھۆی داگیرکردنی خاک و لە دەستدانی زیاتر لە ٥١٪ی خاکی کوردستان و شەهیدبوونی دەیان كەس و ئاوارەبوونی سەدان هەزاری دیكە و دەست پێكردنی پرۆسەی تەعریب“.