پێنتاگۆن: تاقیكردنەوەی S400  لەلایەن توركیاوە توندترین سزای بەدواوە دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پێنتاگۆن: تاقیكردنەوەی S400  لەلایەن توركیاوە توندترین سزای بەدواوە دەبێت

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، توركیا مووشەكی بەرگریی S400ی ڕووسیی تاقی كردەوە، كە بە بڕی ٥ ملیار دۆلار لە ڕووسیای كڕیوە، ئەمەش ئەمریكای توڕە كردووە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرای کردووە ئەو کارەی تورکیا بە توندترین شێوە ئیدانە دەكرێت.

جۆناسان هۆفمان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پەنتاگۆن)، لە راگەیاندراوێكدا كە میدیاكانی توركیا گرنگییان پێی داوە، باسی لە تاقیكردنەوەی S400 لە لایەن توركیاوە كردووە، كە هەر لە سەرەتاوە ئەمریكا دژی بووە و داوای لە توركیا كرد لە كرێنی ئەو مووشەكە پەشیمان ببێتەوە.

هۆفمان لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژەی داوە، ئەوانیش لە میدیاكانەوە گوێیان لێ بووە توركیا مووشەكی بەرگریی S400 ی تاقی كردووەتەوە، ئەمەش وا دەكات لەلایەن ئەمریكاوە بە توندترین شێوە ئیدانە بكرێت.

هاوکات باسی لەوەش كردووە، توركیا ناتوانێت بە تاقیكردنەوەی S400 پەیوەستبوونی بە ئەمریكا و ناتۆ دابپۆشێت.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: "توركیا نابێت ئەم مووشەكە بخاتە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەوە و ئەگەر شتێكی وا بكات، ئێمە تووڕە دەبین و توركیا نابێت S400 ئەكتیڤ بكات، چونكە كاریگەریی خراپی لەسەر پەیوەندیی ئاسایشی نێوان توركیا و ئەمریكا دەبێت و مەترسی دروست دەكات".