ئەزهەر سەربڕینی مامۆستایەکی فەرەنسی بەهۆی کاریکاتێرەکان سەرکۆنە دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەزهەر سەربڕینی مامۆستایەکی فەرەنسی بەهۆی کاریکاتێرەکان سەرکۆنە دەکات

زانکۆی ئەهەری ئیسلامی، کە یەکێکە لە مەرجەعە باڵاکانی مسوڵمانانی سوننەمەزهەبی جیهان، سەرکۆنەی سەربڕینی مامۆستایەکی فەرەنسی بەهۆی کاریکاتێرەوە، دەکات.

ئێوارەی رۆژی هەینی 16-10-2020، مامۆستایەکی وانەی مێژوو لە شارۆچکەی کۆنفڵان سان ئۆنۆرین لە باکووری رۆژئاوای پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەلایەن کەسێکی توندڕەوەوە بە چەقۆ بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

دوای رووداوەکە، کە دوای نمایشکردنی وێنەیەکی کاریکاتێریی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت) لەلایەن مامۆستاکەوە رووی داوە، پۆلیسی فەرەنسی توانیویەتی کەسە توندڕەەوەکە لە هەمان ناوچە، بکوژێتەوە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوووە.

زانکۆی ئەزهەر لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، ئەو تاوانە دڕندانەیە و تاوانە هاوشێوەکانی بەهیچ شێوەیەک پەردەپۆش ناکرێن و سەرکۆنەیان دەکات.

زانکۆی ئەزهەر جگە لە سەرکۆنەکردنی تاوانەکە، داوای لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی کردووە لە سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی یەکتر و توندوتیژی دوور بکەوێتەوە و جەختی لە پێویستیی داڕشتنی بنەمایەکی جیهان بۆ رێزگرتن لە پیرۆزییەکان، کردووەتەوە.