كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئایدن مەعروف بۆ بەڕێوەبردنی شنگال داوای پێکهێنانى ئیدارەیەکى هاوبەش دەكات


ئایدن مەعروف وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان رایگەیاند لەم قۆناغەدا پێکهێنانى ئیدارەیەکى هاوبەش لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ شنگال زۆر گرنگە، چونکە خەڵکى ناوچەکە لە رەوشێکى خراپدا دەژین و پێویستیان بەگەڕانەوەیە بۆ سەر ماڵ و حاڵى خۆیان.


ئایدن مەعروف وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان بە (باسنیوز)ى رایگەیاند "رێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەى ئاساییکردنەوەى دۆخى ئەمنى و ئیدارى شنگال هەنگاوێکى ئەرێنییە، بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى هەرێم و ناوەند لەلایەک و گەڕانەوەى خەڵکى ناوچەکە بۆ سەر زێدى خۆیان لەلایەکى دیکە، کە ماوەى شەش ساڵە ماڵ و حاڵى خۆیان بەجێهێشتووە".


هەروەها رایگەیاند "ئاساییکردنەوەى دۆخى ئەمنی و پێکهێنانى ئیدارەیەکى هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ شنگال زۆر گرنگە لەم قۆناغەدا، چونکە خەڵکى شنگال لە کامپەکاندا لە رەوشێکى خراپدا ژیان دەگوزەرێنن و بەردەوام خەون بە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵى خۆیان دەبینن".


ئاماژەى بەوەش کرد كە پێویستە خەڵکى رەسەنى ناوچەکە بەشدارییان پێ بکرێت لە ئیدارەدانى ناوچەکە و کارئاسانییش بکرێ بۆ گەڕانەوەى خەڵکەکە، ئەمەش ئەرکى سەر شانى حکوومەتى عێراقە، چونکە ئەوان بەرپرسن لە دابینکردنى ژیانێکى ئارام بۆ سەرجەم پێکهاتەکان.