نامەیەک بۆ تێکۆشەرە رەسەنەکانی یەکێتی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نامەیەک بۆ تێکۆشەرە رەسەنەکانی یەکێتی

سڵاوێکی گەرم
ھەموومان گوێمان لێ بووە و دەزانین کە لە رۆژە سەختەکاندا بەرپرس و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، چەندە دلێرانە رووبەڕووی دوژمن وەستانەوە و بەرگریان دەکرد.

من دڵنیام ئەو خیانەتە گەورەیەی کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کرا لەلایەن چەند کەسانێکی خۆفرۆشەوە، ئەو رۆژە بەرۆژی شووم و خیانەت و ناپاکی دەرھەق بە کەرکووک و پێشمەرگە و گەلی کوردستان کرا، پشتیان لە گـــــەل و خاک کرد بە بەرنامە و پلانی دۆژمنان و ناحەزان، دەزانم ئێستا ئازارتان دەدات و پێچەوانەی ئەو پرەنسیپە جوانانەی ئێوەیە و بە ھیچ جۆرێ بروا ناکرێ کە ئێوە لەگەڵ ئەم جۆرە رەفتارە بن، ئێوە سەیربکەن کە ئاڵای کوردستان لە کەرکووک و شوێنەکانی تر دێتە خوارەوە چەندە پێکەوە وەکو کورد ئازار دەچێژین.


سەیرکەن کە ھەندێ خەڵکی بەرەڵا و ھەرچیوپەرچی شارەکانی باشوور و ناوەراستی عێراق ھاتن بە پۆستاڵی رەشیان بەسەر ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا کەوتن و وێنەی پەیکەری پێشمەرگە، کە ئاڵای کوردستانی بەدەستەوە بوو ھێنایانە خوارەوە.


ئەنجامەکەی کەرکووک و ناوچەکانی تر کە بە خوێنی سەدان پێشمەرگە فەرماندەی یەکێتی و پارتی رزگار کرا بوو لە دەستی داعش، بە ئاسانی خیانەتکاران خستیانە بەردەستی داگیرکەران. جگە لەوەش خۆفرۆشان بەنیاز بوون، داگیرکەران بەرەو ھەولێر و شارەکانی کورستانیش بێنن.


ئەگەر بەرگریکردنی ھێزی پێشمەرگە نەبووایە ئێستا عەسایبی ئەھلی حق و یوسف کیلابی و ھەموو کیلابیەکانی تر و حەسەن پلایس و ھەموو پلایسچییەکانی تر لە شارەکانی کوردستان دەسوورانەوە.


بەڕێزان تکایە زەمیر و ویژدانتان بجوڵێنن و لە ھەر ھەڵبژاردنێک کە دێتە پێش سزای ئەو خۆفرۆشانە بدەن و یەکێتیەکەی خۆتان کە بە خوێن دروست بووە مەیدەنە دەستی خائینان و خۆفرۆشان.


ھەموو کوردێکی شەرەفمەند و بەھەڵوێست شەرم لە خۆی دەکاتەوە کە قسەکانی حەشدی شەعبى و بەشێک لە سەرکردە سیاسیەکانی قین لە دڵ بەرامبەر بە کورد دەبیستێ کە چۆن بە شان باڵی ئەو خیاتکارانە ھەڵدەدەن و دەست خۆشیان لێ دەکەن.

دروود بۆ گیانی پیرۆزی سەرجەم شەھیدان
سڵاو لە پێشمەرگە
بژی کورد و کوردستان و
نەفرەت لە خائینان