كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەولێر.. دوو پارچە زەوی بۆ چاندنی درەختی یادگاریی هاوسەران تەرخان کرا

بەڕێوەبەری باخچە و پارکەکانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو شوێن لە هەولێر تەرخان کران بۆ ئەو هاوسەرانەی کە ئارەزوو دەکەن دارێک بە ناوی خۆیان یان منداڵەکانیان کە لە دایک دەبن بچێنن و ناویان و یادگارییەکەیان لەگەڵ دارەکە گەورە ببێت و بمێنێتەوە.

ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری باخچە و پارکەکانی هەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هەڵمەتی قۆناغی دووەمی نەمام چاندن ئەنجامدرا، کە قۆناغی یەکەم پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا ئەنجامدرابوو".

ئاماژەی بە ئەوەش کرد "لە هەڵمەتەکەدا 60 هەزار نەمام چێندران و سەرجەم نەمامەکانیش لە باخچەکانی خۆمان بەرهەم هێنرابوون".

 

ڕاشیگەیاند: "هەروەها دوو شوێن لە هەولێر تەرخان کران بۆ ئەو کەسانەی کە هاوسەرگری دەکەن و ئارەزوو دەکەن دارێک بە ناوی خۆیان، یان منداڵەکانیان کە لە دایک دەبن بچێنن و ناویان و یادگارییەکەیان لەگەڵ دارەکە گەورە ببێت و بمێنێتەوە".