پەرتووكێكی شكسپیر بە نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرتووكێكی شكسپیر بە نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

 

پەرتووكێكی ڕەسەنی نووسەری شانۆیی جیهانی ویلیام شكسپیر لە مەزادێكدا بە بڕی 9 ملیۆن و 7 سەد هەزار دۆلار فرۆشرا.

خانەی كریستیز، كە مەزادەكەی ڕێكخستبوو ڕایگەیاندووە كە یەكێك لە پەرتووكەكانی ویلیام شكسپیر كە پێكهاتووە لە كۆمەڵە بەرهەمێكی شانۆیی بە بڕی 9 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار فرۆشرا، ئەمەش دەبێتە گرانترن بەرهەمی ئەدەبی لە مێژوودا كە بەو بڕە پارەیە فر‌وشرابێت.

پەرتووكەكە پێكهاتووە لە 36 نووسینی شانۆیی و لە ساڵی 1623 نووسراوە، بەشێك لەو نووسینانە وەرگێراونەتەوە سەر زمانە زیندووەكانی جیهان.

هەروەها خانەی كریستیز راشیگەیاندووە جگە لەو كارەی شكسپیر كە فرۆشرا شەش پەرتووكی شكسپیر هەن كە ڕەنگە لە داهاتوودا بڕیار لەسەر فرۆشتنی بدرێت.