كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمساڵ لە سنووری هەریر نزیكەی هەزار تۆن برنجی خۆماڵی بەرهەم هێنراوە

جووتیارانی سنووری ناحیەی "هەریر"ی سەر بە قەزای شەقڵاوە، لەم وەرزەدا دەستیان كردووە بە دروێنەوەی بەرهەمی برنجی خۆماڵیو بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت زیاتر لە 400 دۆنم زەویی سنوورەکە بە برنجی خۆماڵی داچێندراوە.

  كاروان كەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "برنجی خۆماڵیی كوردستان، دەكرێت وەك بەرهەمێكی ستراتیژی سەیری بكرێت، بۆ نموونە دەشتێكی بەپیتی وەك دەشتی هەریر، توانای ئەوەی هەیە بەرهەمی برنجی خۆماڵی كوردی بە نەتەوەكانی دیكە بناسێنێت و پەرەی پێ بدات".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمساڵ جووتیارانی سنووری هەریر زیاتر لە 400 دۆنم زەوییان بە برنجی خۆماڵی چاندووە".

کاروان کەریم خان ئەوەشی خستە ڕوو: "لە وەرزەی ئێستادا جووتیارانی ناوچەكە دەستیان كردووە بە دروێنەی برنج، كە بەپێی بەدواداچوونەكانمان لە سنووری ناحیەی هەریر، ئەمساڵ نزیكەی 1000 تۆن برنجی خۆماڵی بەرهەم هێنراوە و ئەوەش كاریگەری باشی دەبێت لەسەر ئابووریی هاووڵاتیانی ناوچەكە".