هه‌رزه‌كارێك دوای 12 ساڵ لە رفاندنی لە ڕێی گووگڵەوە به‌ خێزانه‌كه‌ی شاد دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هه‌رزه‌كارێك دوای 12 ساڵ لە رفاندنی لە ڕێی گووگڵەوە به‌ خێزانه‌كه‌ی شاد دەبێتەوە

 

هه‌رزه‌كارێك دوای 12 ساڵ له‌ رفاندنی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ر شه‌قامەوە، به ‌هۆی گووگڵه‌وه‌ بە خێزانه‌كه‌ی شاد دەبێتەوە.

مێدیاكانی ئیندۆنیسیا ، چیرۆكی رفاندنی منداڵێكیان بڵاو كردەوە، بە جۆرێك عیرفان له‌ ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه‌، له‌ ناوچه‌ی سراگن، له‌ هه‌رێمی جاوه‌ی ناوه‌ڕاست له‌ ئیندۆنیسیا، ده‌ڕفێنرێت.

وه‌ك رۆژنامه‌ی" جاكارتا پۆست" ی ئیندۆنیسی بڵاوی كردووەته‌وه‌، رفێنه‌ره‌كه‌ وا له‌ منداڵه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ده‌یگه‌یه‌نێته‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام نایگه‌یه‌نێته‌ ماڵه‌وه‌ و ناچاری ده‌كات، له‌ شوێنێكی دیكه‌، له‌ گه‌ڵ خۆی كار بكات.

عیرفان ده‌ڵێت ماوه‌ی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ رفێنه‌ره‌كه‌ له‌ سه‌ر شه‌قام دا ده‌ژیاین، كه‌ رفێنه‌ره‌كه‌ش ده‌ستگیر ده‌كرێت، منداڵه‌كه‌، كه‌ ئه‌و كاته‌ ته‌مه‌نی 7 ساڵان ده‌بێت ده‌نێردرێته‌ خانه‌ی چاودێریی بێسه‌رپه‌رشتان.

منداڵه‌كه‌، كه‌ ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 17 ساڵان، یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌بیر دێته‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ داپیره‌ی ده‌ڕۆیشتن بۆ دوكانی به‌قاڵێك و پێداویستییه‌كانی ماڵه‌وه‌یان ده‌كڕی.

ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ سوود له‌ نه‌خشه‌ی گووگڵ وه‌رده‌گرێت و شوێنی دوكان و ناونیشانه‌كه‌ ده‌داته‌ سه‌رپه‌رشتیی خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان و ئه‌وانیش په‌یوه‌ندی به‌ به‌قاڵه‌كەوە‌ ده‌كه‌ن و زانیاری و وێنه‌ی خێزانه‌كه‌ به‌ده‌ست دێنن.

عیرفان به‌ رۆژنامه‌كه‌ی ڕاگەیاندووە، هێشتا شێوەی دایك و باوك خوشك و براكانم له‌بیر ماوه‌.

دوای دڵنیابوون له‌ خێزانی راسته‌قینه‌ی منداڵه‌كه‌ و عیرفان دوای 12 ساڵ دابڕان، جارێكی دیكه‌ به‌ خێزانه‌كه‌ی شاد ده‌بێته‌وه‌.