له‌ ڕووسیا 286 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا 286 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

 

لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 22 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/10/2020، لە ڕووسیا 13 ھەزار و 754 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 354 ھەزار و 163 کەس. ‌

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە لە ڕووسیا، 14 ھەزار و 231 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 286 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 23 ھەزار و 491 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 48 هه‌زار و 97 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.