سەرۆکی چین بۆ سوپاکەی: ئامادە بن بۆ جەنگ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی چین بۆ سوپاکەی: ئامادە بن بۆ جەنگ

رۆژی سێشەمەی ڕابردوو شی جین بینگ، سەرۆکی چین لە لێدوانێکیدا کە لە میدیاکاندا زۆر گرنگیی پێدرا لە سەردانێکی بۆ بنکەی سەربازیی لە هەرێمی گوانگدۆنگی باشوور، داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد هەموو هۆش و بیر و وزەی خۆتان ئامادە بکەن بۆ جەنگ.

ئاژانسی هەواڵی (شینخوا)ی فەرمیی چین لەمبارەوە روونی کردەوە: "لە کاتی پشکنینی هێزە دەریاییەکانی سەر بە سوپا لە شاری چاوچۆ "شی جین بینگ" داوای لە سەربازان کردووە لەوپەڕی ئامادەییدا بن و داواشی لێکردوون، کە زۆر دڵسۆز بن".

ئەم سەردانەی سەرۆکی چین بۆ بنکەی سەربازیی لە کاتێکدا دێت. کە گرژی لە نێوان چین و ئەمریکا بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانیانەوە لە بەرزترین ئاستیدایە و پەتای کۆرۆناش ناکۆکییەکانی توندتر کردوون.

لە نوێترین گرژیی نێوان ئەو دوو زلهێزە، دوێنێ چوارشەمە، واشنتۆن بەرپرسێکی باڵای لە بواری مافەکانی مرۆڤی وەک رێکخەری تایبەت بۆ کێشەکانی هەرێمی "تبت" دامەزراندووە و ئەم هەنگاوەی ئەمریکا چینییەکانی زۆر تووڕە کردووە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رای گەیاند، رۆبێرت دیسترۆ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و کار، ئەو پۆستە پڕ دەکاتەوە، کە لە سەرەتای سەرۆکایەتیی ترەمپ لە 2017ەوە بەتاڵ بووە.

پۆمپیۆ لە راگەیاندراوێکدا گوتی: "دیسترۆ سەرپەرشتیی هەوڵەکانی ئەمریکا دەکات بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆی نێوان چین و دالای لاما، یان نوێنەرەکانی و ناسنامەی ئایینی و رۆشنبیری و زمانی نایابی تبتەکان ئەپارێزێ و فشاریش دروست دەکات بۆ ئەوەی رێز لە مافە مرۆییەکانیان بگیرێت".

لە بەرانبەردا چین بەردەوام مامەڵە لەگەڵ رێکخەری ئەمریکی رەت دەکاتەوە و پێی وایە، ئەم کردەوەیەی ئەمریکا دەسێتوەردانە لە کاروباری ناوخۆیی چین.

پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا بەهۆی کۆمەڵێک کێشەوە، تا نزمترین ئاست پاشەکشەیان کردووە، لە نێویاندا پرسەکانی بازرگانی و تایوان و مافەکانی مرۆڤ و دەریای باشووری چین، دوایین پرسی ئاڵۆزی نێوانیشیان ڤایرۆسی کۆرۆنایە.