ئەمریکا داوا لە سعوودیە دەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریکا داوا لە سعوودیە دەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە لە واشنتۆن لە دیدارێک لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، هاوتا سعوودیەکەی خۆی، داوای لەو وڵاتە کردووە پێوەندیی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.

مایک پۆمپیۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "ئێمە هیوادارین سعوودیە پرسی ئاساییکردنی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، بخاتە بەرنامەی کارەوە و بەهۆی ئەو هاوکارییەی ئەوان بۆ سەرکەوتنی پەیمانی "ئابراهام" کردوویانە، سوپاسیان دەکەین".

ئاماژەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەو ڕێککەوتنەیە کە بەمدواییانە لە نێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا و بەحرێن واژۆ کراوە و ئەمریکاش تێیدا ڕۆڵی نێوبژیوانی گێڕاوە.

مایک پۆمپیۆ هیوای ئەوەشی خواستووە کە سعوودیە ڕێبەرانی فەلەستین هان بدەن تاکوو بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەم گوتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدان کە ڕێبەرانی فەلەستین و گرووپی حەماس بەرانبەر بەو ڕێککەوتنەی بەحرێن و ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل، بە توندی هەڵوێستیان گرتووە و بە "خیانەت بە خەڵکی فەلەستین" لەقەڵەمیان داوە.