له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته‌ هه‌شت ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته‌ هه‌شت ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س


لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 221 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (پێنجشەممە 15/10/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە هه‌شت ملیۆن و 150 ھەزار و 43 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ چوارشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، هه‌شت ملیۆن و 90 ھەزار و 253 کەس بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 221 هه‌زار و 843 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا پێنج ملیۆن و 278 ھەزار و 753 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.