هاووڵاتییەکی دانیشتووی کۆیە دوو دراوی سەردەمی ساسانییەکان پێشکەشی فەرمانگەی شوێنەوار دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاووڵاتییەکی دانیشتووی کۆیە دوو دراوی سەردەمی ساسانییەکان پێشکەشی فەرمانگەی شوێنەوار دەکات

بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ھاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری کۆیە دوو دراوی پێشکەشی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە کرد کە ماوەیەک بووە لای خۆی پاراستبووی.

سەرکەوت سۆفی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: " ئەمڕۆ(١٤-١٠-٢٠٢٠)هاووڵاتییەکی دانیشتووی کۆیە کە کەسێکی دۆستی شوێنەوارە دوو پارچە دراوی کۆنی سەردەمی ساسانییەکانی پێشکەشی فەرمانگەکەمان کرا".

گوتیشی: "ئەو پارچە شوێنەوارانە لە بەشێکی تایبەتی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە دەپارێزرێن و دوای لێکۆڵینەوە زانیاری لەبارەی تەمەن و سەردەمی شوێنەوارەکان دەنووسرێت".