دۆناڵد ترەمپ: هەستم دەکرد سووپەرمانم
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دۆناڵد ترەمپ: هەستم دەکرد سووپەرمانم


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند دوای ئەوەی یەکێك لە دەرمانەکانی بۆ چارەسەری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای خواردووە، هەستی کردووە وەک سووپەرمانە.


دوای ئەوەی تووشی پەتای کۆرۆنا بوو، ترەمپ بە دەرمانێکی تاقیکاری چارەسەر کراوە، کە پشت بە دژەتەنەکان دەبەستێ و یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئەمریکا بەرهەمی هێناوە.


ترەمپ لەبەردەم کۆمەڵێک لە لایەنگرانی لە ویلایەتی بەنسلڤانیا سەبارەت بە حاڵەتەکە گوتی “هەموو ئەوەی دەزانم ئەوەیە کە شتێکم خوارد، هەرچییەک بێ، بەڵام زوو هەستم بە چاکبوونەوە کرد، نازانم چ بوو، دژەتەن بوو نازانم، خواردم و گوتم من وا هەست دەکەم ئێستا سووپەرمانم”.


ترەمپ گوتیشی کە بەرگری لەشی زیاد بووە، ئێستا مەترسیی ئەوەی نییە نەخۆشییەکە بۆ کەسانی دیکە بگوازێتەوە.


هەروەها گوتی پزیشکەكان پێیان راگەیاندووە ئێستا بەرگری هەیە.


سەرۆكی ئەمریكا بە هەوادارەكانی گوتووە ئێستا دەتوانێ لەسەر سەکۆ بێتە خوارەوە و دەست بکات بە ماچکردنی هەمووان، بە ژن و پیاوەوە.


ترەمپ هەروەها سوپاسی تیمە پزیشکییەکەی كرد، کە چارەسەریان کردووە و گوتی “شتی باش لەوەی کە تۆ سەرۆک بیت ئەوەیە ئەگەر خۆت سەدا سەد هەست بە خۆت ناکەی، ئەوا تیمێکی پزیشکی وات هەیە، زیاتر لەوەی بیرت لێ کردوونەتەوە، من بە 14 لەو پزیشکانە دەور درابووم”.