بانكی نێودەوڵەتی 12 ملیار دۆلاری بۆ گەیاندنی پێكوتەی كۆرۆنا ئامادە كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانكی نێودەوڵەتی 12 ملیار دۆلاری بۆ گەیاندنی پێكوتەی كۆرۆنا ئامادە كردووە

 

بانكی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند كە بڕی 12 ملیار دۆلاری ئامادەكردووە بۆ مەبەستی گەیاندنی پێكوتەی كۆرۆنا بۆ وڵاتە تازە پێگەیشتووەكان هەر كاتێك كە ئامادە دەبێت.

لەمبارەیەوە بانكی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بە مەبەستی یارمەتی وڵاتە تازە پێگەیشتووەكان بانكی نێودەوڵەتی 12 ملیار دۆلاری ئامادە كردووە بۆ كڕین و دابەشكردنی پێكوتەی كۆرۆنا، ئەم كارەش بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان ئەنجام دەدرێت.

ئەوەش خراوەتە روو، كە بەپێی ئەو پلانەی كە بانكی نێودەوڵەتی دایڕشتووە، دەتواندرێ بەو بڕەی پارەیەی كە دانراوە پێكوتەكە بگاتە نزیكەی یەك ملیار كەس لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەكان.

جەختیشکراوەتەوە، بڕی ئەو 12 ملیار دۆلارەی كە بانكی نێودەوڵەتی ئامادەی كردووە بەشێكە لەو 160 ملیار دۆلارەی كە بانكی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا لەسەرانسەری جیهاندا تەرخانی کردووە.