نەخۆشخانەی رزگاری: دەنگۆی نەمانی ئۆكسجین ڕاست نییە و سێ سەرچاوەی دەستخستنیمان هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەخۆشخانەی رزگاری: دەنگۆی نەمانی ئۆكسجین ڕاست نییە و سێ سەرچاوەی دەستخستنیمان هەیە

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر، لە روونكردنەوەیەكدا، ڕەتی كردەوە ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەیاندا نەمابێ و ئاماژە بەوە دەكەن لە ئێستادا سێ سەرچاوەی دەستخستنی ئۆكسجین بەردەستن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020، نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر، لە روونكردنەوەیەكدا، دەنگۆی هەندێ پەیج و ئەکاونتی "نابەرپرس"ـی لە بارەی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەیان رەت كردووەتەوە.

كارگێڕیی نەخۆشخانەی رزگاری، ئەوەشی روون كردووەتەوە، سەرچاوەی ئەو دەنگۆیە، بۆ هاوەڵێکی نەخۆش لەبەشی چاودێریی چڕ دەگەڕێتەوە، کە "بە نەزانینی خۆی پێی وابووە ئۆکسجین نەماوە، دوای ئەوەی نەخۆشەکەیان (SPO2) ی دابەزیوە."

نەخۆشخانەكە، كە ئێستا بەشێكی تووشبووانی كۆرۆنای تێدا چارەسەر دەكرێ، دڵنیایی بە هاووڵاتییان دا، بە هیچ شێوەیەك کێشەی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری نییە و "لە ئێستادا ئێمە سێ سەرچاوەی ئۆکسجینمان هەیە، ئۆکسجینی شل، کارگەی ئۆکسجین، بوتڵی ئۆکسجین."