بەهۆی کەوتنەخوارەی کۆپتەرێکی سەربازیی ئەفغانستان نۆ کەس بوونە قوربانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهۆی کەوتنەخوارەی کۆپتەرێکی سەربازیی ئەفغانستان نۆ کەس بوونە قوربانی

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی پێکدادانی دوو کۆپتەری سەربازیی سوپای ئەفغانستان لە هەرێمی هیلەمەند و لە کاتی شەڕ لەگەڵ تاڵیبان، یەک لە کۆپتەرەکان کەوتووەتە خوارەوە و نۆ سەربازی سوپای ئەفغانستان گیانیان لەدەست داوە.

لەمبارەوە ماڵپەڕی (جمهوور)ی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی پێکدادانی دوو کۆپتەری سەربازی لە دەوروبەری قەزای (ناوە) لە ویلایەتی هیلمەند نۆ کەس گیانیان لەدەست داوە.

لە بەرانبەردا چەند سەرچاوەیەکی دیکەی ئەفغانستان بڵاویان کردووەتەوە کە کە ژمارەی قوربانییەکان ١٥ کەسن.

بو گوتەی "عومەر زواک" گوتەبێژی هەرێمی هیلمەند ئەو دوو کۆپتەرە بۆ گواستنەوەی چەند بریندارێکی شەڕی نێوان سوپای ئەفغانستان و تاڵیبان ڕۆیشتوونەتە ناوچەکە.

 باس لەوە دەکرێت لە هەرێمی هیلمەند بەهۆی شەڕێک کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە نێوان سوپای ئەفغانستان و گرووپی تاڵیباندا ڕووی داوە، شەش سەربازی ئەفغانیش بوونەتە قوربانی.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمی هیلمەند شەڕێکی قورس لە نێوان هەردولا ڕووی داوە و ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی تاڵیبان کوژراون.

ئەم شەڕ و ئاڵۆزییانەی حکوومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان لە کاتێکدایە کەلە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هەردوولا بە نێوبژیوانیی ئەمریکا و قەتەر گەڕێکی دانوستانیان بۆ سەقامگیریی ئاشتی و ئاگربەست دەست پێ کردووە و تەنانەت سەدان بەندکراوی یەکتریشیان ئازاد کردووە.