لە شارۆچكەی كفریی سنووری ئیدارەی گەرمیان، پۆلیسێكی بنكەی بەرگری شارستانیی كفری پاش ئەوەی لەسەربانی ماڵەكەیەوە دەكەوێتە خوارەوە گیانی لەدەست دا.
عەقید رێبوار عەباس، بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای كفری بە (باسنیوز)ی راگەیاند:" پۆلیسێكی بنكەی بەرگری شارستانیی كفری سەر بە بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، بە ناوی ( ب.ئ ) پاش كەوتنەخوارەوەی لە سەربانی ماڵەكەی، بە سەختی برینداربوو، دواتر ئەمڕ ۆ چوار شەممە 14/10/2020، گیانی لەدەست دا."