به‌ڤیدیۆ.. بڵند عه‌بدوڵا كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. بڵند عه‌بدوڵا كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

بڵند عه‌بدوڵا، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی به‌ ناوی (به‌ یه‌ك ناگه‌ین) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

بڵند عه‌بدوڵا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌:‌ "ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه‌ پێشكه‌شه‌ به‌ ئێوه‌، چونكه‌ بڵندتان گه‌یانده‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ، به‌پێی توانا ناو به‌ ناو به‌رهه‌مێكی گۆرانی و میوزیكتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م".

سه‌ركه‌وت ڕه‌سوول تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و بڵند عه‌بدوڵا خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌ كردووه‌، سه‌رمه‌ند فوئاد كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌، بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بكرێته‌وه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژی، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، جگه‌ له‌ كاری هونه‌ری، پیشه‌ی پزیشكی ده‌رمانسازییه‌.