له‌ ئه‌مریكا 220 هه‌زار و 873 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا 220 هه‌زار و 873 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

 

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 220 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (چوارشەممە 14/10/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە هه‌شت ملیۆن و 90 ھەزار و 253 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ سێشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، هه‌شت ملیۆن و 37 ھەزار و 789 کەس بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 220 هه‌زار و 873 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا پێنج ملیۆن و 226 ھەزار و 427 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.