كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دهۆک.. بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو بنەماڵە گەنجێک کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە سەنتەری قەزای سێمێل-ی سەر بە پارێزگای دهۆک بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنی نێوان دوو بنەماڵە گەنجێک کوژرا.

موقەدەم هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە(باسنیوز)ی راگەیاند: " کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای سێمێل بە هۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو بنەماڵە گەنجێک بە گوللەیەک کوژرا".


گوتیشی: "لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا کێشەیەکی دوژمنداری هەیە و هەر کاردانەوەی کێشە کۆنەکە ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەنی ٣٢ ساڵ کوژرا و پاش ڕووداوەکە پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و توانراوە ناسنامەی بکوژەکە ئاشکرا بکرێ و ئێستا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە".