کۆرۆنا زیانی گەورەی بە ئابووری ئەمریکا گەیاندووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆرۆنا زیانی گەورەی بە ئابووری ئەمریکا گەیاندووە

 

شارەزایەكی بواری ئابووری لە ئەمریكا ڕایگەیاندووە كە پەتای كۆڕۆنا زیانێکی گەورەی ئابووری بە وڵاتەكەیان گەیاندووە.

بە پێی هەواڵێك كە لە ماڵپەری (بلۆمبێرگ)ی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە، دێفید كاتلر كە پێشتر وەزیری گەنجینەی ئەمریكی بووە، ڕایگەیاندووە كە كۆرۆنا زیانی ئابووری گەورەی بە ئەمریكا گەیاندووە و پێشبینی دەكرێت كۆی گشتی زیانەكان 16 تریلیۆن دۆلار بێت.

ماڵپەرەكە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو زیانانەی كە پەتای كۆرۆنا بە ئەمریكا گەیاندوویەتی نزیكە لەو بڕەی پارەی كە ئەمریكا لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان خەرجیكردووە.

ماڵپەرەكە ئەوەشی خستووەتە روو، كە لە چوار مانگی ڕابردوودا ئابووری ئەمریكا بە ڕێژەی لە 32% پوكاوەتەوە.