بلۆمبێرگ: ئەگەر هەیە سەرکۆماری داهاتووی ئێران کەسێکی سەربازی بێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بلۆمبێرگ: ئەگەر هەیە سەرکۆماری داهاتووی ئێران کەسێکی سەربازی بێت

ماڵپەڕی ئەمریکیی (بلۆمبێرگ) ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی کردووەتەوە ئەگەری هەیە سەرکۆماری داهاتووی ئێران کەسێکی سەربازی بێت.

نووسەری ئەو بابەتە لە ماڵپەڕی بلۆمبێرگ بە ئاماژە بە (دۆخی بە سەربازیکراوی گۆڕەپانی سیاسەتی ئێران) ڕای گەیاندووە کە چەندین کاندیدی بەهێز بۆ جێگرەوەی حەسەن ڕۆحانی لە هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی (٢٠٢١ی زایینی) دێنە مەیدانەوە کە لە بەهێزترین فەرماندە سەربازییەکانی سوپای پاسدارانن.

بلۆمبێرگ لەو ڕاپۆرتەدا ناوی کەسێکی وەک "حوسێن دێهقان" وەزیری ئێستای بەرگریی ئێران، لە کابینەی حەسەن ڕۆحانی هێناوە کە هاوکات ڕاوێژکاری سەربازیی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە دەڵێت دێهقان کاندیدێکی بەهێزە.

هاوکات ئەگەری هەیە جیا لە حوسێن دێهقان، کەسانی دیکەی وەک پەرویز فەتاح، سەرۆکی دامەزراوەی (مەستەزعەفان) و سەعید محەمەد فەرماندەی بنکەی سەربازیی خاتەمولئەنیا کە پێشینە و ڕابردووی سەربازییان لەناو سوپای پاسداران هەیە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرکۆماریی ئێران خۆیان کاندید بکەن.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران ڕێکەوتی ٢٨ی٣ی١٤٠٠ی هەتاوی (٨ی٦ی٢٠١٢) هاوکات لەگەڵ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گوند و شارەکانی ئێران بەڕێوە بچێت.

هەندێک لە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە ئەگەر هەیە کە محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی ئێران کە پێشتر ئەویش سیمایەکی سەربازی بووە، بۆ پۆستی سەرکۆماری خۆی کاندید بکات.

هاوکات ئەگەر هەیە عیزەتوڵڵا ئینتزامی، سەرۆکی پێشووی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، موحسێن ڕەزایی، سکرتێری کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، کە هەردوویان لە فەرماندەکانی پێشووی سوپای پاسدارانن، بێنە گۆڕەپانی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرکۆماریی ئێرانەوە.