تازەترین لێكۆڵینەوە لە بارەی كەمیی زینك و كاریگەریی لەسەر تووشبوانی كۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تازەترین لێكۆڵینەوە لە بارەی كەمیی زینك و كاریگەریی لەسەر تووشبوانی كۆرۆنا

 

زانایانی بواری پزیشكی، دووپاتی دەكەنەوە كە زینك ماددەیەكی پێویستە بۆ كاركردنی سروشتییانەی كۆئەندامی بەرگریی جەستەی مرۆڤ و بەرزیی ڕێژەكەی لە جەستەدا وا دەكات تووشبوانی كۆرۆنا خێراتر چاك ببنەوە.

بە پێی تازەترین لێكۆڵینەوەی زانستیی پزیشكی، كەمیی ماددەی زینك لە جەستەی مرۆڤدا، كاریگەریی خراپی هەیە، بە جۆرێك ئەو كەسانەی ماددەی زینكیان كەمە، ئەگەری هەوكردنی سییەكان و تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە و تەنانەت مردنیش هەیە.

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە، بوونی زینك فاكتەرێكی بەهێزە لە جەستەی مرۆڤدا بۆ رووبەرووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

زانایانی پزیشكی، گرنگیی لەڕادەبەدەری زینك دووپات دەكەنەوە بۆ كۆئەندامی بەرگریی جەستە، چونكە وا لە جەستە دەكا بە زوویی لەگەڵ كاریگەرییە دەرەكییەكان ڕابێ و یارمەتیی جەستە بدا و لە پەتای كۆرۆنا بیپارێزێ.

هەر بە پێی ئەو توێژینەوەیە، كەمیی زینك لە گەورەساڵاندا، وا دەكات زۆرتر تووشی پەتای كۆرۆنا بن.

ئەو لێكۆڵینەوەیە لەسەر 249 تووشبووی كۆڤید 19 كراوە، تێبینیی ئەوە كراوە كە ئەوانەی ڕێژەی زینكیان بەرزە ئاسانتر و خێراتر لە پەتاكە رزگاریان بووە.