لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆڤارێکی نوێ دەستی بە وەشان کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆڤارێکی نوێ دەستی بە وەشان کرد

یەکەم ژمارەی گۆڤاری مانگانەی "تفکر انتقادی" (ئەندێشەی ڕەخنەگرانە) بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.

سەرنووسەری گۆڤاری (ئەندێشەی رەخنەگرانە) ئەفشین غوڵامی، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی گەنجی خەڵکی کرماشانە و لەلایەن دەستەی شارەزا و پسپۆڕی نووسەرانەوە چاوێیری دەکرێت و ئەم گۆڤارە بە شێوەی (توێژینەوەیی - زانستی) کار دەکات و ئامانجی ئەوەیە ڕۆچنەیەکی نوێ بەڕووی بابەتە کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هونەرییەکانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی لە سێ پارێزگای ئیلام، کرماشان و لوڕستان بە زمانی کوردیی باشوور (کوردیی خوارین) و زمانی فارسی چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

ژمارەی یەکەمی گۆڤاری (تفکر انتقادی) تایبەتە بە مژاری وژایەتی و نوێخوازی (ناسنامەی ئەدەبی) لە ئەدەبی باشوور (خوارین)

ژمارەی یەکەمی لە ١٠٨ لاپەڕە پێکهاتووە کە چوار وتووێژ و بیست وتاری زانستی تێدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە و لە هەر پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.

سەردێڕی هەندێک لە بابەتەکانی ژمارەی یەکەم بریتییە لە:

- وتەی سەرنووسەر/ ئەفشین غوڵامی.

- شوناس نادیار خەڵک زاگرۆس و ئاکام زمانی ڕەگەزخوازانەی شاعیرانی ئیلامی / فیردەوس هاشمی.

 - وتەزایەک لەسەر مرۆڤناسی لە ئەدەبیاتی کوردیی خوارین / شێردڵ ئێڵپوور.

- شێوازناسیی پەخشان کوردیی خوارین /عالیە قەیسەربەیگی.

- نووسین و پەیوەندیی ناسنامە و ئەدەبیات لە ناوچەی کرماشان و ئیلام/ مازیار نەزەربەیگی.

- وتووێژ لەگەڵ سەید قاسم ئەرژەنگ شاعیری ناسراوی لەک/ بێهرووز ئفتخاری نیا.

- نەنووسین بە زمان وژمان  د. بێهرووز ئفتخاری نیا.

- وتووێژ لەگەڵ کامران ڕەحیمی، لێکۆلەر و توێژەری زوانناسی/ ئەسرین شەفیعی

- شوناس نەتەوەیی و نیشتمانی لە ئەدەبیات ویەردەی گۆران/نیعمەت زەحمەتکش

- ئیماژا ژنا کورد د بەرھەمێن کوردان ئێن کلاسیک و ئۆریانتالیستان دە/تاهێر ئاگووڕ

- باشوور و بنچینەکانی یەکگرتن زوانی وێژە/ ئارش ئەفزەلی

- دیالێکتی کوردیی خواروو دیالێکتێکی هەژاری دەوڵەمەند/ دوکتۆر مەنسوور ڕەحیمی

- تێڕوانینێک لە ناوەڕوکی شێعری ژنانی کورد له ناوچەی کەلهوڕ / ئانیسا جەعفەری‌ میهر.

- شێوەزاری گۆران، ئاڵقەی ونبووی ناسنامەمی ئەدەبیی باشوور/ عەلی ئۆڵەفتی

- ڕخنەیەک لە کەش و هەوای ئەدەبی/ بێژەن هیمەتی

- وتووێژ لەگەڵ د. عوسمان دەشتی، مامۆستای فەلسەفەی ئەدەبیات لە زانکۆی کۆیە/ دیمەن پەروین.

- ڕێنووس کوردیی باشووری (کوردی خوارین) / سیامەک نەجەفی.

بەپێی ئاگاداریی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (تفکر انتقادی) فایلی ژمارەی داهاتووی گۆڤارەکە تەرخان کراوە بۆ بابەت زمانناسی لەژێر سەردێڕی: (بەەرەو کودەنگیی

 زمانی کوردی، دیالکت و شێوەزارەکان، دەرفەت و مەترسی)

داوا لە هەموو نووسەر و توێژەران و شارەزایانی بواری زمان و شێوەزارەکانی کوردی کراوە بۆ فایلی ژمارەی داهاتووی گۆڤاری "تفکر انتقادی" (ئەندێشەی ڕەخنەگرانە) بۆ ئەو تەوەرە بابەت ڕەوانە بکەن و دتوانن لە چوارچێوەی ئەم سەردێڕ و مژارانەدا بابەتەکانیان بنووسن:

- زمانناسیی کۆمەڵایەتی.

-شیکردنەوەی گوتاری ڕەخنەیی.

-جۆراوجۆریی زاراوەیی لە زمانی کوردی بەپێی میتۆدە زمانناسییەکان.

-پێوەرسازی و ئیمپڕیالیزمی زمانی.

-دیالێکت و شێوەزارەکانی زمانی کوردی؛ دەرفەت یان مەترسی.

-چەند ڕێنووسی و چارەنووسی پیتەکانی وەک "ڐ" و "ۊ".

-پێوەرەکانی وشەسازی.

-زمانی کوردی و بەرهمی زانستی لە سەردەمی چەند زاراوەییدا.

نووسەر و توێژەران دەتوانن بابەت و نووسراوەکانیان بۆ ئەم ئیمەیلە ڕەوانە بکەن.

tafakorenteghadi@gmail.com