بەوێنە.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دووەمین ڕۆژی چالاکیی دیداری تاهیربەگی جاف بەڕێوە چوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دووەمین ڕۆژی چالاکیی دیداری تاهیربەگی جاف بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ سێشەممە لە هۆڵی بۆنه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، چالاکییەکانی ڕۆژی دووەمی یەكەمین دیداری شاعیر (تاهیر بەگی جاف) لەژیر دروشمی (شازادەی عەرشی عیشق) بەڕێوە چوو، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەوە ڕێك خرابوو.

په‌روێز نیازی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ  سێشەممە ١٣یی١٠ی٢٠٢٠ ڕۆژی دووه‌می یه‌كه‌مین دیداری  شاعیر (تاهیر به‌گی جاف) به‌ڕێوه ‌چوو، كه تێیدا چوار لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیره‌وه‌ پیشكه‌ش كران".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌، گوتیشی: "له‌ كۆتایی بڕگه‌كانی دیداره‌كه‌دا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانمان پێشكه‌ش به‌و لێكۆڵه‌رانه‌ كرد، كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كه‌م و دووه‌می دیداره‌كه‌دا به‌ لێكۆڵیینه‌وه‌كانیا له‌ یه‌كه‌مین دیدار تاهیر به‌گی جافن به‌شدار بوون".