"هێنانی کرێکاری بیانی بۆ کارکردن لە پڕۆژەکان بە شێوەیەکی کاتی وەستاوە"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"هێنانی کرێکاری بیانی بۆ کارکردن لە پڕۆژەکان بە شێوەیەکی کاتی وەستاوە"

بەرپرسێکی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد بەشێوەیەکی کاتی و لەپێناو بەرژەوەندی کرێکاری ناوخۆ،ھێنانی کرێکاری بیانی بۆ کارکردن لە پڕۆژەکان وەستاوە.

عارف حیتۆ،بەڕێوەبەری کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەشێوەیەکی کاتی و بەھۆی قەیرانی دارایی و بابەتی پەتای کۆرۆنا،ھێنانی کرێکاری بیانی بۆ کارکردن لە پڕۆژەکان وەستاوە".

گوتیشی: "ئەو بڕیارە بۆ کرێکاری بیانی خزمەتگوزاریی کەرتی تایبەت و ماڵانیش بوو، بەڵام ئێستا ئەو بڕگەیە ئاسایی کراوەتەوە و ڕێگا بە ھێنانیان دەدرێت".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ڕونیشیکردەوە " ٤٠ کۆمپانیا کاری ھێنانی کرێکاری بیانی دەکەن و ھەر کۆمپانیایەک بیەوێت مۆڵەتی بۆ ئەو بابەتە پێبدرێت پێویستە دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کاتی خانەنشینکردنی کرێکارەکە جێبەجێ بکات".