بەوێنە.. لە سۆران دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاكڵە گوێزی ماوەبەسەرچوودا گیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە سۆران دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاكڵە گوێزی ماوەبەسەرچوودا گیرا

لیژنەی ئابووریی قایمقامیەتی قەزای سۆران، دەستی بەسەر برێكی زۆر كاكڵە گوێزی ماوەبەسەرچوودا گرت.

رێبوار مەحموود، بەرپرسی لیژنەی ئابووریی قایمقامییەتی قەزای سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لەبەردەوامیی كار و چالاكییەكانی لیژنەكەمان، ئەمڕۆ دووشەممە 11/10/2020 لە هەڵمەتێكی تیمی تایبەتی لیژنەكەمان بۆ بازاڕ و دوكانەكانی سۆران، دەست بەسەر زیاتر لە 100 كیلۆگرام گوێزی ماوەبەسەرچوودا گیرا، خاوەنەكەش ئاگادار كرایەوە لە نزیكترین كات سەردانی ئۆفیسی لیژنەی ئابووری بكات لە قایمقامییەتی قەزای سۆران، بۆ كاردانەوەی یاسایی لەگەڵیان".

گوتیشی: "بە هۆی هاوردەکردنی بڕێکی زۆر گوێز و كاكڵە گوێز و مانەوەی لە كۆگاكان ماوەیان بەسەر دەچێت و شیاوی خواردن نامێنن، هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە لە كاتی كڕین و بەكارهێنان دڵنیابن كاكڵە گوێزەكان تازە بن و ماوەی بەسەرچوونیان مابێت، بەپێچەوانەوە بەكارنەهێنن و لیژنەی ئابووریی سۆران ئاگادار بكەنەوە".