كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵڕۆژی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر دوو لیوای حەشدی شەعبی گەیشتنە سنووری كەركووك

 

لەگەڵ نزیكبوونەوەی سێیەمین ساڵڕۆژی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان، دوو لیوای میلیشیاكانی حەشدی شەعبی رەوانەی سنووری كەركووك كران.

جەواد محەممەد، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دبزی پارتی دیمراتی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند:" زانیاریی وردمان بەدەست گەیشتووە، كە بەهۆی نزیكبوونەوەی ساڵڕۆژی خیانەت و ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 12/10/2020، دوو لیوای حەشدی شەعبی رەوانەی سنووری پارێزگای كەركووك كراون."

ئاماژەی بەوەش كرد، گەرچی ئەو دوو لیوایە بە بیانووی پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەكان  هاتوونەتە ناوچەكە، بەڵام هێزی زۆری میلیشیاكان و هێزی عێراقی لەناوچەكەدان."

ئەو بەرپرسەی پارتی، راشی گەیاند:" گومان دەكرێ ئەو هێزە بە هۆكاری نزیكبوونەوەی ساڵڕۆژی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ـەوە هێنرابنە ناوچەكە".