كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە هەڵەبجە یەكەمین دیداری تاهیر بەگی جاف بەڕێوە دەچێت

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، دیداری شاعیر تاهیر بەگی جاف، شازادەی عەرشی عیشق، بەڕێوە دەبات.

پەروێز نیازی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، بە (باسنیوز) ڕاگەیاند: ”بەیانی ئەمڕۆ 12/10/2020، كارەكانی یەكەمین دیداری تاهیر باگی جاف، شازادەی عەرشی عیشق دەستی پێ كرد، كە دیدارەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەوە ڕێكخراوە".

رونیشی كردەوە، كە دیدارەكە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تێدا 9 لێكۆڵینەوە لەلایەن نووسەرانەوە لەسەر ژیان و شیعرەكانی تاهیر بگی جاف دەخرێنە ڕوو.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەش دا، كە لە زۆرێك لە شارەكانی كوردستاوە، میوان و نووسەران بۆ بەشداریی لە دیدارەكەدا چوونەتە هەڵەبجە.