ڕێکخراوێکی ژینگەپارێز چەند نامیلکەیەکی وشیاریی ژینگەیی بەسەر قوتابیاندا دابەش دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕێکخراوێکی ژینگەپارێز چەند نامیلکەیەکی وشیاریی ژینگەیی بەسەر قوتابیاندا دابەش دەکات

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بۆ خوێندنی ئەمساڵ (٢٠٢١ -٢٠٢٠) سێ نامیلکە و پەرتووکی تایبەت بە منداڵ و ژینگە بەسەر قوتابییانی قوتابخانەکاندا دابەش دەکات.

مەعرووف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "وەک خزمەتێك بە ئاستی ڕۆشنبیری و ژینگە چەند نامیلکە و پەرتووکی تایبەت بە ھۆشیاریی ژینگەییمان بۆ پاراستنی ژینگە ئامادە کردووە و بەنیازین لە ئایندەیەکی نزیکدا بێ بەرانبەر بەسەر ژمارەیەک لە قوتابیاندا دابەشی بکەین".

گوتیشی: "نامیلکەکان پێکھاتوون لە ھۆشیاری گشتیی ژینگە، ھۆنراوەی ژینگەیی بۆ منداڵان، منداڵ و ژینگە، کە دەکرێت بەشێک لە ھۆنراوەکان بکرێن بە گۆرانی بۆ باخچەی منداڵان".

سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە باسی لەوەش کرد بۆ ئەو کارەیان ھەریەکە لە وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی و ھاوکارییان کردووە".