به‌ڤیدیۆ.. بانه‌ شێروان كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. بانه‌ شێروان كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

بانه‌ شێروان، گچه‌ گۆرانیبێژى كورد، ئاشكراى كرد كه‌ به‌م زوانه‌، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

بانه‌ شێروان كورته‌ ڤیدیۆیه‌كى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، كاتژمێر 7ى ئێواره‌ى 15/10/2020، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، كه‌ به‌ ناوى (شێتم)ه‌، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و كچه‌ گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكه‌، كلیپه‌كانیشى بینه‌رێكى زۆریان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌.