كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەتەمەنترین هەڵگری نەخۆشیی پلازمای داون لە جیهان كۆچی دوایی كرد


ڕۆبین سمیس بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان كە هەڵگری نەخۆشیی پلازمای داون بوو، لە تەمەنی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


ڕۆژنامەی "میترۆ"ی بەریتانی نووسیویەتی ڕۆبین سمیس لە ساڵی 1941 لە بەریتانیا لەدایكبووە، بە تەمەنترین مرۆڤی جیهانە كە نەخۆشیی پلازمای داونی هەبووە و ماوەیەكی درێژ ژیاوە.


ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە داوە پێشتر پزیشكەكان پێشبینییان كردووە لە تەمەنی 12 ساڵیدا دەمرێت، بەڵام سمیس بە پێچەوانەی پێشبینییەكان تەمەنێكی زۆری هەبووە.


سمیس بۆ ماوەی 34 ساڵ لە خانەی چاودێریی (nothly) دەژیا، كارمەندانی خانەكە دەڵێن سمیس كەسایەتییەكی گەشبین و جوانی هەبوو، هەمیشە دەمی بە پێكەنین بووە، زۆر زیرەكانە خۆی لەگەڵ كارمەندانی خانەكە گونجاندبوو.