لە فلۆریدا درێژترین ماری ئەمریكا راو كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە فلۆریدا درێژترین ماری ئەمریكا راو كرا


دوو راوچی لە فلۆریدا مارێکی بۆرمییان گرت، کە درێژییەکەی 5.71 مەتر بوو، ئەمەش درێژترین پێوانەیە لە ئەمەریکا، کە سەبارەت بە جۆرەها خشۆک بەرپرسانی ناوچەکە رایانگەیاندبێت.


بەگوێرەی دەستەی پاراستنی سامانی ماسی و ژیانی کێوی لە فلۆریدا، کێشی مارەکە کە گەورەترین تۆرەمەی مارە لە جیهان، 47 کیلۆگرامە.


مارەکە لە دووریی 60 کیلۆمەتر لە مەیامی، لەسەر دەستی دوو راوچی، راین ئۆسبۆرن و کیفن بافلیدیس گیراوە، کە وێنەیان لە تەک نێچیرە گرانەکە داندراوە.


ماری بۆرمی لە فلۆریدا لە لیستی تۆرەمەی مارە غازییەکانە، لە کۆتایی سەدەی رابردوودا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیاوە هێنراون.


ئەو مارانە سیستەمێکی ژینگەی نموونەییان بۆ زاوزێکردن و زیادبوون لە ناوچەی ئیفرگلیدزی شێدار لە باشووری نیمچە دوورگە بۆ دەستەبەر بووە، کە ناشناڵ پارکێکی نیشتمانی بۆ پارێزەرانی سروشت لەخۆ دەگرێ.