كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پۆلیسی هەولێر هەڵمەتێکی دیکەی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکانی دەست پێ کرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت کە هەڵمەتێکی دیکەی دەستگیرکردنی سواڵکەری سەر شەقام و ناو بازاڕ و ترافیکلایتەکان دەستی پێکردووە و ژمارەیەک سواڵکەری دیکە دەستگیر کراون.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە هاتووە "بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە تێکڕای ترافیکلایت و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، هەڵمەتێکی دیکەی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکانیان دەست پێكرد و ژمارەیەكی زۆر دەرۆزەكەریان دەستگیر كرد، كە داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان".

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندووە "دیاردەی دەرۆزەكردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت و هەموو دەرۆزەکەرەکان بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون".