ئیسرائیل و هیندستان تەكنۆلۆژیایەكی تازەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیسرائیل و هیندستان تەكنۆلۆژیایەكی تازەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنن

 

بە هاوبەشی تیمە پزیشكییەكانی ئیسرائیل و هندستان تەكنۆژیاییەكی تازەی پشكنین بەرهەم دێت، کە پێكهاتووە لە ئامێرێكی بچووك و دەتوانێت لە ماوەی 30 چركەدا پشكنین بۆ كەسێكی نەخۆشی ئەنجامدات، كە ئاخۆ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە یاخود نا.

ڕۆژنامەی (جۆرنالیزیم پۆست)ی ئیسرائیلی نووسیویەتی: "لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا تیمێكی پزیشكی گەورەی ئیسرائیلی هاتنە هیندستان تاوەكو لەگەڵ پزیشكانی هیندی جۆرە تەكنۆلۆژیایەك بەرهەم بهێنن بۆ ئەوەی بە خێراترین رێگە پشكنین بۆ ئەو نەخۆشانە بكرێت كە گومانی نەخۆشی كۆرۆنایان لێ دەكرێت، خۆشبەختانە تونرا بە سەركەوتوویی ئەو ئامێرە دروست بكرێت".

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتە روو، ئەم ئامێرە تازەیە لە چواربەش پێكهاتووە كە بریتین لە پشكنیینەكانی (لەرەی دەنگییەكان و هەناسەدان، پلەی گەرمی و ترشەلۆكی مێزڵدان).

رون مالكا، باڵوێزی ئیسرائیل لە هیندستان دەڵێت: "كارەكانی دروستكردنی ئەو ئامێرە تەواوبووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەست دەبێـت، ئەمەش دەبێتە هەواڵێكی دلخۆشكەر بۆ هەموو جیهان، چونكە ئەم ئامێرە ورد و خێرایە لە پشكنینی ئەو نەخۆشانەی كە گومانی كۆرۆنایان لێ دەكرێت".