تەقینەوەی کوورەیەک لە نزیک تاران حەوت کەسی کردە قوربانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەقینەوەی کوورەیەک لە نزیک تاران حەوت کەسی کردە قوربانی

لە ئەنجامی تەقینەوە لەناو کوورەیەکی توانەوەی ئاسن لە ناوچەی پیشەسازیی (شەمس ئاباد)ی نزیک تاران، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەمبارەوە ماڵپەڕی (ئیرنا) بڵاوی کردووەتەوە بەهۆی قەڵشبردنی کوورەی توانەوەی ئاسن لەناو کۆمپانیای "پارک برۆنز"ی ناوچەی پیشەسازیی شەمس ئابادی تاران، تەقینەوەیەک ڕووی داوە و بەو بۆنەوە دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون و باری تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگرە.

ناوچەی پیشەسازیی شەمس ئابادی نزیک تاران کە نزیکەی سی هەزار هێکتار ڕووبەرییە، بە گەورترین ناوچەی پیشاسازیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتە ئەژمار کەلە ٣٥ کیلۆمەتریی جادەی تاران – قوم هەڵکەوتووە.

 ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری ئەهواز لە پارێزگای خووزستان بەهۆی تەقینەوەی غازی ماڵان لە باڵەخانەیەکی دوو نهۆم، پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون و باڵاخانەیەکە بە تەواوی داڕووخاوە.