به‌ڤیدیۆ.. عه‌زیز وه‌یسی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. عه‌زیز وه‌یسی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

عه‌زیز وه‌یسی، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌زیز وه‌یسى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه،‌ كه‌ كلیپه‌كه‌ نوێیه‌كه‌ی جیاوازتره‌ له‌ كلیپه‌كانی ڕابردووی و بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بكرێته‌وه‌.

عه‌زیز وه‌یسی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، گۆرانییه‌كانی زیاتر به‌شێوه‌ی شاد و هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌.